پێمخۆشە هەرگیز نەژیم

وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە دژەلەدایکبوونەکان منداڵ ڕەت دەکەنەوە.هەروەها بوونی خۆشیان. بەپێچەوانەوە ئارەزووی سەرنجدان دەکەن. لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٢٠١٩ پیاوێکی هیندیی تەمەن 27 ساڵ رایگەیاند کە داوای دادگاییکردنی نائاسایی دەکات. ئەو دەیەوێت سکاڵا لەسەر دایک و باوکی تۆمار بکات بەهۆی ئەوەی ئەویان هێناوەتە جیهان. لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی وتی:" ئەوە هەڵبژاردەی ئێمە نییە … زیاتر بخوێنەرەوە پێمخۆشە هەرگیز نەژیم

پاسکیل

کات نیوەڕۆ بوو. دوێنێ هەمان کات بەیانی بوو، بەڵام بۆ سبەینێ سەیرێکی خۆر بکەیت، دەبینیت وا زەوی ڕوویەکی خۆی لێ وەردەچەرخێنێت و تاریکیی دایدەپۆشێت. لە بەردەم پەنجەرەیەکی کڵۆم دراوی ڕوو لەو شەقامە کە وێستگەی شەمەندەفەرەکە دەکەوتە کۆتاییەکەیەوە، ڕاوەستا بوو. لەکاتی  بەڕێکەوتنی شەمەندەفەرەکان تا دەگەیشتنە بەردەم ئەو باڵەخانەیەی ئەو لە نهۆمی دووەمی بوو، سەیری دەکردن. بەڵام … زیاتر بخوێنەرەوە پاسکیل

کات لە قورئاندا؛ زاڵبوونی داهاتوو و ڕابردوو بەسەر ئێستادا

کات ماکێکی ئاڵۆزە لەناو چیرۆکدا. هەر چیرۆکێک جیهانێکە کە نووسەرەکەی ئەو دەئافرێنێت تا لە بەرامبەر جیهاندا بیهێنێتە بوون. ئەم جۆرە جیهانەش ڕاستییەکی بەچاوبینراوی نییە. [بەڵکو] زادەی خەیاڵی خودی نووسەرەکەیەتی. جیهانێک کە نووسەر دەیئافرێنێت، کات و شوێنەکەیشی دەکرێت زۆر جیاواتر بێت لە ئەزموونەکانی مرۆڤ. ڕۆمانگەلێک هەن کە کات لەناو خودی ئەوانەدا وەک کەسایەتییەک بوونی هەیە. «گەڕان … زیاتر بخوێنەرەوە کات لە قورئاندا؛ زاڵبوونی داهاتوو و ڕابردوو بەسەر ئێستادا

هابەرماس و دیموکراسیی 2.0

سەمیرە ئەل وەسیل لە ٩٢ساڵیدا یۆرگن هابەرماس بە تیشک خستنەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پێداچوونەوە بە تیۆرییەکەی، فەزای گشتیی سیاسی دەکات. لەوانەیە ئەو ئەوانە [تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان] زۆر ڕەشبینانە ببینێت – بەڵام ئێمە دەبێت لەبەرانبەریاندا زۆر هۆشیار بین. لەنێوان ئەوانی تردا، بەدڵنیاییەوە [لەبەر] کاروبار و هەواڵە گرنگە کۆمەڵایەتییەکان ڕاپۆرتێکی گرنگ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرچاو نەکەوتووە. لە ڕوانگەی زانستی کۆمەڵایەتی … زیاتر بخوێنەرەوە هابەرماس و دیموکراسیی 2.0

خوێندنەوەی سریانی – ئارامی قورئان؛ ئاشکراکردنی بەهەشتی بێ حۆری و غیلمان

کریستۆف لوکسنبێرگ لەم بەرهەمەیدا بەپاڵپشتی زمانی سریانی – ئارامی هەوڵیداوە بیسەلمێنێت، کە ناوەڕۆکی قورئان وەرگێڕانێکی شێواوی زمانی سریانی – ئارامییە. بڵاوکردنەوەی هەندێ بەرهەم دەکرێت بە ڕووداوێکی هەژمار بکرێت. بۆ نمونە (پەرەسەندنی جۆرەکان)ی داروین لەساڵی ١٨٥٩، گومانی لەسەر ڕەسەنێتی کتێبی پیرۆز دروست کرد. داروین لەسەر ژیانی درێژو کامڵبونی مرۆڤ بۆچونی هەبووە، بەڵام کتێبی پیرۆز دروست بوونی … زیاتر بخوێنەرەوە خوێندنەوەی سریانی – ئارامی قورئان؛ ئاشکراکردنی بەهەشتی بێ حۆری و غیلمان

دۆیستۆڤیسکی و تاوان

لەڕۆمانەکانی ئەودا مرۆڤ ڕووبەڕووی دەرکراوەکان، گەمژەکان، فێڵبازەکان و بەتایبەتی بکوژەکان دەبێتەوە. فیۆدۆر دۆیستۆڤیسکی وەک مامۆستای تاوانی سەروسروشت(میتافیزیکی) ڕیگەمان دەدات سەیری پێکهاتەی سروشتی مرۆڤ بکەین. بەبۆچوونی ئەو هەموومان تاوانبارین. لەگەڵ ئەوەشدا هەستی تاوان ڕێکەوت نیە، بەڵکو بنەڕەتی هەموو بوونێکە. لەو بارەیەوە میشێل ئیلچانینۆف لەوتارەکەیدا ئەنجامی ئیتیکی دۆیستۆڤیسکی ڕوون دەکاتەوە. ئەلبێرت کامۆ خوێنەرێکی جدی دۆیستۆڤیسکی بووە: لەکتێبەکەیدا … زیاتر بخوێنەرەوە دۆیستۆڤیسکی و تاوان

خودشیکاریی

یەکەم بەرهەمی جێسی گرینگراس پارچە وردبووەکانی ژیانی ئەو دەردەخات – مرۆڤ دەبێت خۆی ئەوان پێکەوە بلکێنێتەوە.لەپایزی ١٨٩٧ فرۆید هەندێ نامەی بۆ هاوکارە بەرلینییەکەی (فلیس) نوسیی، لەناو نامەکاندا باسی خودشیکارییەکەی دەکات.لە ١٨٩٩ لەناو (لێکدانەوەی خەوەکان)دا هەندێ خەوی ڕاڤەکردووە. سەرەڕای ئەوەی فرۆید بەگومان بوو، ئایا ئەم بەم کردەیە بەڕاستی ئەتوانێت بنەڕەت بۆ نیشانە دەمارییەکانی خۆی بخاتە ڕوو. … زیاتر بخوێنەرەوە خودشیکاریی

چەمکەکانی فرۆید

هەستی خۆبەکەمزانین:  بەهەڵە بەناوی فرۆیدەوە دەنوسرێت، سەرچاوەکەی ئەلفرێد ئادلەرە. بنەڕەتی تێز: هەموو مرۆڤێک بەبێ هاوکاریی دەستپێدەکات(وەک مناڵ) و بەهاسەنگی هەوڵ  بۆ سەرکەوتن(بەسەر ئەوانیتردا) و پارێزراوی دەدات. من، ئەو، منی باڵا چینەکانی دەرونن. منی باڵا لەبنەڕەتدا ویژدانە. من دەسەڵاتی ئاوەزیی و چالاکە، ئەو مەنجڵی پاڵنەرە کوڵاوەکانە، بەتایبەت شەڕنگێزی و زایەندێتی(سێکوالیتی). نەست: چەمکێکی رۆمانتیکە، بەڵام فرۆید بەناوبانگی … زیاتر بخوێنەرەوە چەمکەکانی فرۆید

فرۆید و کولتور

لەسەر تەختەکەی سیگموند فرۆید تەنها تاکی نەخۆشی دەماری نیە، بەڵکو هاوکات تەواوی شارستانییەتیش هەیە. پێش ٩٠ساڵ باوەگەورەی دەرونشیکاریی گەیشت بەدیاریکردنی نەخۆشییەک، کە تا ئەمڕۆش جێگەی سەرنجە: کلتوری ئێمە سەرچاوەکەی لەپاڵنەرە خودییەکانی پێشینیانە، کە دەتوانن هەمووکات سەردەستە ببن. کارەساتێک هەڕەشە دەکات، کە ژیری باو دەرەقەتی نایەت. ڕۆژگارێک مرۆڤ باوەڕی وابوو، خۆر بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە. پاشان نیکۆلاوس … زیاتر بخوێنەرەوە فرۆید و کولتور

دڵ بیر لەچەپ دەکاتەوە

ئازادیی وێناکراو یان کۆنەپارێز(konservativ)ی تەواو. مرۆڤ دەتوانێت هیگڵیش پێشکەوتووخوازانە بخوێنێتەوە. وەک مارکس دەردەکەوێت، بەڵام هیگڵە:«لەکارگەیەکی بەریتانیی ١٨مرۆڤ کار لەسەر دروستکردنی دەمبوس دەکەن… کەسێک دەخوازێت… دانەیەک دروست نەکات»*. بەڵام کاری ١٨کەسەکە «بەدڵنیایی مردووە». نووسەر مەبەستی لەنامۆیی کارە: بەرهەمهێنانی دەمبوس هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ پێویستییەکانی تاکە کرێکارەکان نییە. ئەو کرێکارەکان «کول» دەکات، بەربەستی «کارامەییان» دەکات، ئەمەی ئەوان ئەنجامی … زیاتر بخوێنەرەوە دڵ بیر لەچەپ دەکاتەوە